ئەپڵیکەیشنی هیوا : ئەپڵیکەیشنێکە بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت. بەتایبەتی بۆ کەسانی ( نابیست و ڵاڵ, نابینا، ڕەنگ کوێری)، کە ساڵێک و نیوە دروستمان کردووە و لەبەر نەبوونی خزمەتگوزاری پێویست و داتای زۆر زۆر گونجاو نەمانتوانی زیاتر و زیاتر کاری لەسەر بکەین بۆ ماوەیەک کارەکانمان لەسەر ڕاگرتووە تاوەکوو داتای پێویست و مەجبووت ترەین دەکەین ئەپڵیکەیشنەکە بۆ چەند مەبەستێکی جیاجیا بەکاردێت وەک لەخوارەوە بە خاڵ باسم کردووە

بەشی 1 - نابینایان ئەم بەشەیان 4 تایبەتمەندی لەخۆ ئەگرێت،
1) لە ڕێگەی کامێرەی مۆبایلەوە دەتوانرێت هەموو شتەکانی دەوروبەرت بە دەنگ پێ بڵێت بە زمانی کوردی کە توانای ناسینەوەی 1200 ئۆبجێکتی جیا جیای هەیە
2) تایبەت مەندی ناسینەوەی ڕوخسار، توانای ناسینەوەی ڕاستەوخۆی ڕوخساری هەیە وە ناوی کەسەکەت ڕاستەوخۆ بە دەنگ پێ دەڵێت، دەبێ سەرەتا خۆت ڕوخسارەکان تۆمار بکەیت وەک ڕوخساری (باوکە یاخود برا یان هەر کەسێکی خانەوادە و هاوڕێ یان هەر کەسێکی تر)
3) تایبەت مەندی ناسینەوەی پارە، کاتێک نابینایەک دەچێتە دووکان و پارەی باقی وەر دەگرێتەوە دەتوانرێ بۆ ئەوکات سوودی لێ ببینی لە ڕێگەی کامێرەی مۆبایلەکەتەوە پێت دەڵی چەندت پارە پێیە بە دەنگ
4) تایبەت مەندیەکی تر لە ڕێگەی کامێرەی مۆبایلەکەت چ ڕاستەوخۆ یاخوود بە وێنە دەتوانێت هەر کتێبێکت لابێ یان وێنەیەک کە تێکستی لەسەر بێ تێکستەکەت بە دەنگ بۆ بخوێنێتەوە (لەبەر نەبوونی داتای ocrی کوردی پێویست ئەم بەشەمان ڕاگرتووە)
بەشی ناسینەوەی دوکان و شوێنەکانیش لە پڕۆژەمان دا هەیە زیادی بکەین
بەشی 2 - نابیست و ڵاڵ
بەشی نابیست و ڵاڵ کە دەتوانی فێری زمانی ئاماژەی کوردی یاخود ئینگلیزی ئەمریکی یاخوود زمانی ئاماژەی هندی ببیت و چەند تایبەت مەندیەکی هەیە
1) دەتوانی فێری زمانی ئاماژە ببیت بە شێوەی وێنە و وێنەی جووڵاو ئاماژەکانمان داناوە تاوەکوو کێشەت بۆ دروست نەبێت و بە ئاسانی بتوانیت فێریان ببیت
2) کە فێری زمانی ئاماژە بوویت بەشی پرسیار و وەڵام (کویز) مان هەیە کە ئەو شتانەی فێری بوویت دەتوانیت پڕاکتیکیان لەسەر بکەیت
3) بەشی وەرگێڕانی ڕاستەوخۆی زمانی ئاماژە بۆ دەنگ و نووسین، کاتێک لەگەڵ نابیست و ڵاڵێک دەتەوێ مامەڵە بکەیت و قسەی لەگەڵ بکەیت لە ڕێگەی کامێرەی مۆبایلەکەتەوە کە ڕووی لە کەسەکە دەکەیت دەتوانی ڕاستەوخۆ ئاماژەکانی وەربگێڕێت بۆ زمانی مرۆڤ بە شێوەی تێکست و وێنە
4) بەشی وەرگێڕانی ڕاستەوخۆی دەنگ یان قسەکانی ئێمە بۆ زمانی ئاماژە، یەکێکی تر لە تایبەتمەندیە ناوازەکان ئەوەیە کە کاتێک قسە دەکەی دەتوانێت قسەکانت بۆ بکات بە زمانی ئاماژە بە دوو شێواز هەم سلاید سلاید هەم هەمووی بەیەکەوە

بەشی 3 - ڕەنگ کوێری
ئەوانەی نەخۆشی ڕەنگ کوێریان هەیە لێرەدا ئەم بەرنامەیە ٢ تایبەت مەندی لەخۆ دەگرێت
1) ئەوانەی ناتوانن ڕەنگەکان جیا بکەنەوە و جگە لە ڕەنگی (سوور - سەوز - شین) ڕەنگەکانی تر ببینن ئەوا لەو بەشەیان ڕاستەوخۆ وێنەیەک دەگرن یان وێنەیەک لە مۆبایل دەهێنن دەست لە هەر شوێنێکی ئەو وێنەیە بدەیت یەکسەر بە نووسین ناوی ڕەنگەکەت پێ ئەڵێ کە گرفتی ڕەنگ کوێری تا ڕادەیەک چارەسەر کردووە
2) تاقی کردنەوەی ڕەنگ کوێری


بەشی 4 - تایبەتمەندیە گشتیەکان
1) ئەپڵیکەیشنەکە بۆ هەموو سیستەم و پلاتفۆڕمەکان گونجاوە
2) بەشی ئەتەکێتی تیایە کاتێک لەگەڵ کەسێکێ خاوەن پێداویستی تایبەت مامەڵە دەکەیت
3) بەشی خزمەتگوزاری دەنگی تیایە لە ڕێگەی دەنگ یان قسەکردن دەتوانی ئەپڵیکەیشنەکە بەکاربێنیت
4) بەشی ڕێکخستن لەخۆ دەگرێت
5)بەشی(SOS) دەتوانی لە ڕێگەی جووڵاندنی مۆبایل (shake) یەکسەر پەیوەندی بە کەسێکەوە بکەیت یان ماپەکەتی بۆ بنێری یان نامەیەک بۆ حاڵەتە زەروریەکان بەکاردێت یان کاتێک ڕوبەڕی دزێک یان کەسێکی خراپ دەبنەوە لە ماڵ یان دەرەوە و زۆر هۆکاری تر کە لە بەشی ڕێکخستن شتەکان دیاری دەکەیت

هاوکاران
 1 - ئەمین صمد - دیزاینی بەشێکی بەرنامەکە
 2 - ئەلەند ئیدریس - وەرگێرانی ڤیدیۆکان بۆ فایلی جوڵاو
 3 - ئەلەند عبدالقادر - دروستکردنی کارەکتەری 3d بۆ بەشی ئەلفابێتی کوردی زمانی ئاماژەکان